مەسرور بارزانی واژۆی لەسەر پلە بەرزکردنەوەی ژمارەیەک ئەفسەر کرد کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی نوێی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی (682)، ئەفسەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ واژۆكرد.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/07/02) بەگوێرەی فەرمانێکی نوێی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بە واژۆی ئومید سەباح دەرچووە، بڕیاردرا بە بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانەی ناو و پلەیان لە لیستێکی هاوپێچدا هاتووە. لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە زنجیرەی لیستەکە، یەک بەناوی "عەقید عومەر فارووق عەبدولعەزیز محەممەد"، دەست پێدەکات و بە زنجیرەی (682)، بە ناوی ملازم "کەیوان عومەر عارف عەلی"، کۆتایی دێت.

هاوکات فەرمانەکە پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (142)، لە ڕێکەوتی ئەمڕۆ دەرچووە، بەرزکردنەوەی پلەی ئەو ئەفسەرانە بۆ پلەی نوێی سایستەی دیاریکراوی بەرامبەر ناوەکانیان دەبێت. ئەمەش بەپێی ماددەی (10)، لە یاسای ڕاژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایسی ناوخۆی فیدراڵی ژمارە (18)ـی ساڵی (2011)ـی بەرکار لە هەرێمی کوردستان، لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەکرێت

هەروەها لە بەشێكی دیکەی فەرمانەکەدا بڕیاردراوە بە جێگیرکردنی سووڕانەوەی خزمەت بۆ ژمارەیەک لەو ئەفسەرانە بۆ پلەی داهاتوویان. بڕیارەکە ژمارەیەک زنجیرەی دیاریکراوی نێو لیستەکەی گرتووەتەوە و لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە کاری پێ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین