سەرۆکى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئێران کۆبووەوە
نوچەنێت
هه‌ر له چوارچێوه‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ تاران، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (2026/7/3) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی ئەنجومەنی شوورای ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەکەدا، ده‌رباره‌ى پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئيسلاميى ئێران‌دا و گرنگیی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری و هەماهەنگیی هاوبەش بيروڕايان گۆڕييه‌وه، هەروەها پشتگيريى خۆیان بۆ پەیوەندیی له‌مێژينه و دۆستانه‌ى نێوان هەردوولا لە سەرجەم ئاستەکاندا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو. لەمبارەیەوە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامى و سەقامگیری و پشتبەستن بە دیالۆگ و چارەسەرکردنی ئاشتييانه‌ى کێشە و ئاڵۆزییەکان کردەوە.
دوايين پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئه‌مه‌ريكا بۆ ڕێككه‌وتن، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كان و ئارامى و سه‌قامگيرييه‌كى هه‌ميشه‌يى بۆ ناوچه‌كه، خواست.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment