سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن له ڕابەری پێشووى ئێراندا دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی هەینی (2026/07/03) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەکی بهرچاوى سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، له تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن له ڕابەری باڵاى پێشووى کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردسان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە دەفتەری سەرەخۆشیدا وتەیەکی تۆمار کرد؛ تيایدا وێراى دووپاتكردنهوهى سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی و ههرێمى كوردستان بۆ كۆچى ڕابهرى باڵاى پێشوو ئايهتوڵڵا عوزما سهيد عهلى خامهنهيى، تیشکی خستە سەر كاريگهری و ئهو میراتەی دوای خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جيهانى ئيسلاميدا جێی هێشتووە.
جێگەی ئاماژەپێدانە، عەلی خامنەیی لە ئەنجامی بۆردومانێکی ئەمریکا و ئیسرائیل لە کۆتایی مانگی شوباتی ڕابردوو کوژرا، بەڵام بەهۆی بارودۆخی جەنگەوە تەرمەکەی تاوەکو ئێستا وەک ئەمانەت پاراسترابوو بۆ ئەوەی لە کاتێکی گونجاودا ڕێوڕەسمی شایستەی بۆ ساز بکرێت.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment