سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی یادی (250) ساڵەی سەربەخۆیی لە ترەمپ و گەلی ئەمریکا دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی شەممە (2026/07/04)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پلاتفۆڕمی "ئێکس" ڕایگەیاند، "لە (250)ـەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەربەخۆییدا، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ و گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەم".
هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە وانە مێژووییەکانی ئەمریکا کردووە و دەڵێت، "وانە نەمرەکەی ئەمریکا ئەوەیە کە ئازادی، پێویستی بە شتێکی زیاترە لە هێز؛ ئازادی پێویستی بە دەستوور، دامەزراوەکان، هاوسەنگیی فیدراڵی و ڕەزامەندیی گەلی ئازاد هەیە".
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئەو پرەنسیپانەی ئەمریکای بە داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە گرێداوەتەوە و نووسیویەتی، "لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان و عێراق چاویان لە هاوبەشییەکی بەهێزترە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئێمە بڕوامان وایە هەمان پرەنسیپ بۆ داهاتووی عێراقیش بە بنەڕەتی دەمێنێتەوە؛ دەبێت سەقامگیری لەسەر بنەمایە پابەندبوون بە دەستوور، فیدراڵیزم و پاراستنی تەواوەتیی ماف و پێگەی هەرێمی کوردستان لەنێوا دەستووری عێراقدا بێت".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵ و هاوکارییە بەردەوامەکانی واشنتن دەربڕیوە و ڕایگەیاند، "ئێمە بە پێزانینەوە دەڕوانینە دۆستایەتی و سەرکردایەتیی ئەمریکا، هەروەها پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment