سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ پاتریارکی کەنیسەی کلدانی کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ پاتریارکی کەنیسەی کلدانی کۆبووەوە و تێیدا جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و قووڵکردنەوەی فەرهەنگی پێکەوەژیان کرایەوە.

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە (2026/07/07), سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی پێکهاتەکان و مەسیحییەکان بەتایبەتی، گرنگیی "پاراستنی کولتووری پێکەوەژیان، یەکترقبوڵکردن و لێبوردەیی لەنێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا لە هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران".

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، دووپاتی لەوە کردەوە کە مەسیحییەکان بەشێکی ڕەسەنی پێکهاتەکانی گەلی کوردستانن و وەک هەمیشە پارێزەری مافەکانیان دەبێت. هاوکات دڵنیایی کردنەوە کە کوردستان بۆ هەمیشە بێ جیاوازی بە لانە و نیشتیمانی تەواوی پێکهاتەکانی دەمێنێتەوە و پارێزەری کولتووری فرەیی دەبێت.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەلای خۆیەوە، پاتریارک ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و بەردەوامی هەرێمی کوردستانی کرد وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان، هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵ و پشتگیریی بەردەوامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە مافی پێکهاتەکان دووپات کردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین