دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەکات
نوچەنێت
ڕۆژی پێنجشەممە (2026/07/09) دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەبۆنەی بەخشینی بەرزترین مێدالیای سڤیلی سەرۆک کۆماری ئیتاڵیا بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستە دەکەین، لە خۆمان و گەلەکەمان".
هاوکات لە پەیامەکەدا هاتووە، "بەخشینی ئەم خەڵاتە بەها بەرز و نێودەوڵەتییە، ئاماژەی بۆ پێگە و کاریگەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ نێودەوڵەتیی، هەوڵ و هەنگاوەکانی بۆ بەهێزکردنی دیپلۆماسییەتی هەرێمی کوردستان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و پێکەوەژیان و پاراستنی بەها هاوبەشەکان".
دەقی پەیامەکەی دەستەی کارگێری پارتی دیموکراتی کوردستان:
دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان پیرۆزبایى لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات
بەبۆنەى بەخشینى بەرزترین میدالیاى ڕێزلێنانی سڤیلی کۆماری ئیتاڵیا بۆ بەڕێز نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزیان و خۆمان و گەلەکەمان دەکەین.
بەخشینى ئەم خەڵاتە بەها بەرز و نێودەوڵەتییە، ئاماژەیە بۆ پێگە و کاریگەرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەسەر ئاستى ناوخۆ و نێودەوڵەتى و، هەوڵ و هەنگاوەکانى بەڕێزیان بۆ بەهێزکردنى دیبلۆماسیەتى هەرێمى کوردستان و پتەوکردنى پەیوەندییەکان و پێکەوەژیان و پاراستنى بەها هاوبەشەکان.
جارێکى دیکە خۆشحاڵى و پیرۆزبایى گەرمى خۆمان ڕادەگەیەنین و هیواى سەرفرازى و سەرکەوتنى بەردەوام بۆ ئەزموون و هەرێمەکەمان دەخوازین.
دەستەى کارگێرى مەکتەبى سیاسیى
پارتى دیموکراتى کوردستان
٩ى تەمووزى ٢٠٢٦
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment