سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. هەردوولا لە کۆبوونەوەکە جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا کردەوە و لەسەر چەند پرسێکی تر بیروڕایان گۆڕییەوە.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە (2026/07/09) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازیی لە نیکۆڵۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک کۆمار، حکومەت و گەلی ئیتاڵیا بۆ پێبەخشینی مێدالیای ڕیزلێنان دووپات کردەوە و ئەم هەنگاوە وەک نیشانەی دۆستایەتیی ڕاستگۆیانە و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوولا نرخاند.

هاوکات لە کۆبوونەوەکە، هەردوولا جەختیان لە، "پەرەپێدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیتاڵیا کردەوە، هەروەها دەربارەی چۆنیەتیی فراوانکردنی هاوکاریی هاوبەش لە بوارە جیاکاندا، بیروڕایان گۆڕییەوە".

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، سەردانی هەفتەی ڕابردووی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران و دیدار و کۆبوونەوەکانی تاران، لەگەڵ پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو کە کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین