سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ کۆچی دوایی گراهام: پاڵشتیكارێكی نەگۆڕی گەلی كوردستان بوو کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری ئەمریکا دەکات و دەڵێت، ئەو هەمیشە داكۆكی لە گەلی كوردستان دەكرد و "دۆستێکی بەنرخی گەلی کوردستان بوو".

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە (2026/07/12) لیندزی گراهام، سیناتۆری دیاری ئەمریکا  و دۆستی گەلی كورد كۆچی دواییكرد. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێكی سەرەخۆشی دا لە پلاتفۆرمی (ئێکس) نووسیویەتی، "زۆر خەمبارم بە کۆچی دوایی سیناتۆر لیندزی گراهام، کە دۆستێکی بەنرخی گەلی کوردستان بوو".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە ڕۆڵی ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە کردووە لە پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و دڵنیایی دا، "هەمیشە بە پێزانینەوە یادی داکۆکیکردن و پاڵپشتییە نەگۆڕەکانی بۆ کوردستان دەکرێتەوە".

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا، سەرەخۆشی لە کەسوکاری گراهام دەکات و گوتی، "لە دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی خێزان، هاوکاران و دۆستانی دەکەم".

جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی یەکشەممە (2026/07/12) نووسینگەی گراهام لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، گراهام ڕۆژی شەممە بە نەخۆشییەکی کتوپڕ، لە تەمەنی (71) ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین