سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانییەکەدا کرد و تێیدا داکۆکی لە پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و لێکتێگەتشتن و ڕەتکردنەوەی شەڕ و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە کرا. هەروەها، "ئامادەیی عێراقی نیشان درا بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەی بەیەکگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە".

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە (2026/07/12) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، لە بەغدا، بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانییەکەدا کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران". هاوکات دەربارەی بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشنتۆن بیروڕایان گۆڕییەوە و جەختیان لەسەر گرنگیی سەردانەکە لە بەرژەوەندیی عێراق و بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا کردەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکە دا هاتووە، "داکۆکی لە پێشخستنی زمانی گفتوگۆ و لێکگەیشتن و ڕەتکردنەوەی شەڕ و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە کرا و ئامادەیی عێراقی نیشان درا بۆ ئەوەی ببێتە ناوچەی بەیەکگەیشتن و پەرەپێدانی بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین