سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە پرسەی میری پێشووی قەتەردا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی میری پێشووی دەوڵەتی قەتەردا کرد.

ڕۆژی دووشەممە (2026/07/13) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە و تێیدا هاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ "حەمەد بن خەلیفە ئال سانی"، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەر کرد و لەلایەن شێخ "تەمیم بن حەمەد ئال سانی"، میری دەوڵەتی قەتەرەوە پێشوازیی لێ کرا.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاڕاستەی میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد. هاوکات هیوای خواست، "خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت".

لەبەرامبەردا، میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا، هەروەها هاوخەمیی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین