سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆبایی لە ماکرۆن و گەلی فەرەنسا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی فەڕەنسا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆکی فەرەنسا و تەواو گەلەکەی کرد و ڕایگەیاند، "هەمیشە ئه‌وپه‌ڕى پێزانینمان هەیە بۆ فەرەنسا كه‌ لە سەخترین قۆناغەکاندا به‌رده‌وام پشتيوانمان و پابەندى چەسپاندنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکانمان بووە".

ڕۆژی سێشەممە (2026/07/14) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) بڵاویکردۆتەوە و نووسیویەتی، "لە ڕۆژی نیشتمانیی فەرەنسا، هاوشانی گەلی فەرەنسا بەهاکانی ئازادی، یەکسانی، برايه‌تى و دیموکراسی به‌رز ڕاده‌گرين کە لەم ڕۆژە مێژووییه‌دا‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌بن".

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی، "گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار ئیمانوێل ماکرۆن و گەلی فەرەنسا دەکەم، فەرەنسا هه‌ميشه‌ دۆستێکی دڵسۆز و هاوبەشێکی جێگەی متمانەی هەرێمی کوردستان بووە".

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەدا ئاماژەشی پێکرد، "هەمیشە ئه‌وپه‌ڕى پێزانینمان هەیە بۆ فه‌رەنسا كه‌ لە سەخترین قۆناغەکاندا به‌رده‌وام پشتيوانمان و پابەندى چەسپاندنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەکانمان بووە".

لە پەیامە پیرۆزباییەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشی کردەوە، "بەو هیوایەی دۆستایەتیی هەمیشەیيی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەمیشە بەرەو گەشەسەندنی زیاتر هەنگاو بنێت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین