ئەمریکا داوایەک لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

وەزیری جەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق هێزی سەرەکی و بنەڕەتی دەبن بۆ ڕابەرایەتیکردنی شەڕی دژی داعش لە قۆناغی داهاتوودا.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/07/15) وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە میانەی پێشوازیکردنی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە واشنتن، پێت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لە، ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان شانبەشانی سوپای عێراق کردەوە.

هەروەها هێگسێت ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هەنگاوە نیشانەی متمانەی بەردەوامی هاوپەیمانانە و بە توانای مرۆیی و سەربازیی هێزی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.

جێگەی ئاماژەپێدانە، ئەم کۆبوونەوەیە کە بە مەبەستی تاوتێکردنی پاشەڕۆژی ئەمنیی ناوچەکە ئەنجام درا، لیوا "ڕوکن محەممەد سەعید" وەک نێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدار بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین