لە سلێمانی قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکرد کوردستانی

نوچە نێت:

قۆناغێکی دیکە لە دابەشکردنی زەوییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکات و گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی ئەو پارێزگایەش دەڵێت، پێویستمان بە (73) هەزار پارچە زەوییە بۆ ئەوەی تەواوی فەرمانبەران سوودمەند بن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/7/2026) ئەنجوومەن حەسەن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، لیژنەیەکیان لە نوێنەری زۆرینەی فەرمانگە و دامەزروەکان پێکهێناوە و دۆسیەی دابەشکردنی زەوی بەو لیژنەیە سپێردراوە، لیژنەکەش سێ شوێنی بۆ دابەشکردنی زەوی لە سێ ناوچەی سلێمانی دەستنیشان کردووە، وەک شارەوانی پێویستیان بە (73) هەزار پارچە زەوییە بۆ ئەوەی تەواوی فەرمانبەران سوودمەند بن.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاشکراشی کرد، تاوەکو ئێستا زیاتر لە (23) هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی سنووری سلێمانی دابەشکراون و بەمزووانەش قۆناغێکی دیکەی دابەشکردنی زەوی رادەگەیەندرێت. بۆیە دواکەوتنی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەهۆی کێشەی موڵکداری و کوژاندنەوەی زەوییەکان بووە، بەڵام رێکارەکان تەواوکراون بۆ ئەوەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی تا یەک فەرمانبەر مابێت پرۆسەکە بەردەوام دەبێت. هەروەها سەبارەت بە تاپۆکردنی زەوییەکان لەسەر فەرمانبەران، نووسراویان کردووە و چاوەڕێی تەواوکردنی رێکارەکانن لەلایەن فەرمانگەکانی دیکەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا پرۆسەکە دەستپێدەکات و فەرمانبەران دەتوانن زەویییەکانیان تاپۆ بکەن و تاپۆکردنی زەوییەکانیش تەنیا پەیوەندی بە شارەوانییەوە نییە، بۆیە دواکەوتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی زیاتر لە (23) هەزار پارچە زەوی دابەشکراون و تاوەکو ئێستا (50) هەزار پارچە زەوی ماون بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێن، بۆیە لە (27)ی ئاداری (2024)، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی. بڕیارەکە لە (28)ی ئایاری (2024)، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاوکرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین