سەردەمێکی نوێی وزە بۆ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان لە عێراق
نوچە نێت:
وەرگێڕانی: ژیوار سلێمان
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لووتکەی بازرگانی ئەمریکا و عێراقدا ڕایدەگەیێنێت، دەیان گرێبەستییان لەبواری وزە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکی و ڕۆژئاواییەکان واژۆ کردووە، بە ئامانجی پێشخستنی کەرتی وزەی عێراق، کە یەکێک لە گرێبەستەکان نۆژەنکردنەوەی بۆڕیی گواستنەوەی نەوتی عێراق-بانیاسە بۆ سەر دەریایی ناوەڕاست.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە سەردانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ واشنتن و كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرای دەكات، کۆمپانیا ڕۆژئاواییەکانی بواری وزە دەیان گرێبەستیان لەگەڵ حكومەتی عێراق واژۆکردووە لە بواری نەوت و گاز ، نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی بۆڕییەکانی گواستنەوەی نەوتی خاو، ئەمە لە کاتێکدایە كە عێراق وەک ئەندامێکی ئۆپێک هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەمریکا قوڵتر بکاتەوە و پەرەپێدان لە دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوتدا بکات، کە وەک جێگرەیەکی بەهێز بۆ گەرووی هورمز و گەیاندنی نەوت بۆ بازاڕەکانی وزەی جیهانی هەژماردەکرێن.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لووتکەی بازرگانی ئەمریکا و عێراق کە لە ژووری بازرگانی ئەمریکا ئەنجامدرا ڕایگەیاند،" ئێمە سیاسەتی دەرگای کراوە بەکاردەهێنین." هەروەها لەبارەی فراوانکردنی بازرگانییەکان ئاماژەی بەوەشدا، "هەموو کەسێک کە پڕۆژەیەکی هەیە دەتوانێت بێ و قسەمان لەگەڵ بکات. ئێمە بۆ کەس کارەکان قورس ناکەین".
شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کاریگەریی کردۆتە سەر وڵاتانی دراوسێی وەک عێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست، تۆم باراک نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناوچەکە ڕایگەیاند، لەلایەک جەنگەکە پشێوییەکی زۆری دروستکردووە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە عێراق لە پێشەنگی هاوپەیمانییەکی نوێی و ئەمنی و ستراتژیدایە.
عەلی زەیدی بەر لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی سەردانێکی ئەو کۆمپانیایەی کرد، بەمەبەستی پێشخستنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی کارەکان لە کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژئاوای قورنە دوو و ناسریە.
هاوكات جەیک سپرینگ سەرۆکی بەشی پەرەپێدانی بازرگانی لە کۆمپانیای شیڤرۆن ڕایگەیاند، کۆمپانیای شیڤرۆن کاری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدان لە بۆریی نەوتی عێراق-بانیاسدا دەکات، بە ئامانجی کەمکردنەوەی پشت بەستنی عێراق بە گەرووی هورمز، دروستکردنی ڕێگەیەکی دیکەی هەناردەکردن لە عێراق دروست بکات، بۆرییەکی لەو شێوەیە دەتوانێت نەوتی عێراق بگوازێتەوە بۆ کەنارەکانی ڕۆژئاوای سوریا کە لەسەر دەریای ناوەڕاستە، هەناردەکردنی نەوتی عێراق زیانێکی زۆری بەرکەوتووە، هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ سەرهەڵدانی ئەم جەنگە و داخرانی بەشێکی گەرووی هورمز کە بە شێوەیەکی ئاسایی (20%)ی نەوت و غازی جیهان پێیدا تێدەپەڕی.
جەیک ئاماژەی بەوەشدا، لە ماوەیەکی درێژخایەندا توانای وزەی عێراق دەتوانێت ببێتە هاوتای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەگەڵ ناوەندەکانی بازرگانی وزەی ئەمریکا کە بە ناوەندەکانی غازی سروشتی هێنری هاب و ناوەندەکانی کوشینگ نەوت ناسراون.
پێشبینیەکانی کۆمپانیا (BP) بەریتانی
مێژووی کارکردنی کۆمپانیای نەوتی BP)) دەگەرێتەوە بۆ ساڵی (1927) کاتێک کێڵگەی نەوتی کەرکوک دۆزرایەوە، مێگ ئۆنێل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (BP) ڕایگەیاند، "عێراق توانایەکی خەیاڵی هەیە لە ڕووی سەرچاوە سرووشتییەکانەوە" هەروەها هاوبەشییکردنەکان یارمەتیدەرن بۆ ئاسایشی وزەی عێراقی و جیهانی.
لەلایەكی ترەوە کۆمپانیای (ConocoPhillips)ی ئەمریکی ڕایگەیاند، ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەدەستهێنانی پشکی (42%) لە کۆمپانیای بی پی ئینێرجی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک و چوار کێڵگەی دیکەی عێراق.
ڕایان لانس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای(Conoco) ڕایگەیاند،"کۆمپانیاکەیان ئەو مێژووەی نییە، کە كۆمپانیای (BP) لە عێراقدا هەیەتی، بەڵام ئەزموونی هەیە لە شوێنە تەحەدداییەکانی وەک نۆرس سلۆپی ئەلاسکا، هەروەها ئێمە بە پەرۆشین بۆ هێنانی تەکنەلۆژیای ولاتەکەمان، زانیاریەکانمان،توانای گەلەکەمان و پایتەختەکەمان بۆ یارمەتیدانی گەلی عێراق"
شایەنی باسەعەلی زەیدی، لە گەشتێکی پێنج ڕۆژەدا بۆ ئەمریکا، کە ڕۆژی دووشەمە دەستیپێکرد و لە ڕۆژی سێشەممە لە کۆشکی سپی چاوی بە ترەمپ کەوت، لەوکاتەدا ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەمریکا پێویست بوو گرێبەستێکی زۆر لەگەڵ عێراقدا بکات، ئەمەش هەلی کار بۆ هەردوو وڵات دەڕەخسێنێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment