سەرۆکی هەرێمی کوردستان ستايشى ڕۆڵى کونسوڵی گشتیی فەرەنسا دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی سێشەممە (2026/7/21) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە یان برێم، کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "سوپاس و پێزانينی پێشكهش بە بەرێز یان برێم کرد بۆ خزمهت و ڕۆڵى بەرچاوى لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندييهكان و دۆستايهتيى نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ژيان و ئەرک و وێستگەی داهاتووی کارکردنیدا بۆ خواست."
لای خۆیەوە، برێم خۆشحاڵی و شانازیی خۆی بۆ کارکردنی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دووپات كردهوه بۆ ئەو پشتگيرى و ئاسانكارييهى لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشكهشيان كردووه.
لەکۆتایی ڕاگەیێندراوەکدا ئاماژە بۆئەوەش کراوە، "جەختكردنهوه له خواستی دوولايهنه بۆ برهودانى زياتر به پهيوهندييهكان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش، دۆخى گشتيى عێراق و ههرێمى كوردستان و دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه، تهوهرێكى ديكهى کۆبوونەوەکە بوو."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment