سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک بەرپرسی نوسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ڕادو بوتوم دەکات.

دوا نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (2026/07/22) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، پێشوازیی لە ڕادو بوتوم، بەرپرسی نوسینگەی یەکێتیی ئەوروپا لە کوردستان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "سوپا و پێزانینی پێشکەش بە ڕادو بوتوم کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەوروپا و هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەرکەکەیدا". هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا، هاتووە، لەبەرامبەردا ڕادو، سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەرۆک نێچیڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشیان کردووە. هەروەها، "جەختی لەسەر خواستی یەکێتیی ئەوروپا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین