سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتیی نوێی باشوور دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەخێرهاتنی کونسوڵی گشتیی نوێی كۆریای باشوور دەکات. هەروەها بە بۆنەی دەستبەکاربوونی، لە کۆبوونەوەکە، پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/07/26) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و بۆ خۆناساندن، لە هەولێر، پێشوازیی لە ئیون گیوو شیم، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەسبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆریا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست. هەروەها "ئامادەیی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانی بۆ هاوکاری و ئاسانکاری لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی".

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای دووپاتکردنەوەی سوپاس و پێزانین بۆ هاوکارییەکانی کۆریای باشوور، جەختی لەسەر خواستی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆریا و فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاریی هاوبەش لە سەرجەم کایەکاندا کردەوە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لای خۆیەوە، ئیون گیوو شیم وێڕای ستایشکردنی ڕۆڵی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا، "خۆشحاڵیی خۆی بۆ دەستپێکردنی ئەرکەکەی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و جەختی لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکانی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکان کردەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین