لە هەرێمی كوردستان هەشت هەزار هاونیشتمانی ناویان بۆ چوونە حەج تۆمارکردووە کوردستانی

نوچە نێت:

بەپێی بڕیاری دەستەی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، ئەوانەی لە ساڵی ڕابردوو وەک یەدەگ ناویان گەڕابووەوە، دەتوانن ئەمساڵ بچنە حەج و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عەمرەش دەڵێت، بڕیارەکە لەلایەن وەزیری ئاوقافەوەیە و لە ماوەیەکی کەمدا مامەڵەکانی ئەو کەسانە دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (26/7/2026) کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوانەی ساڵی ڕابردوو وەکو یەدەگ ناویان بۆ حەج گەڕابووەوە، پێشتر بە نامە ئاگادار کراونەتەوە کە یەدەگن، بۆیە ئەمساڵ پێویست ناکات ناویان تۆمار بکەن و دەتوانن بچنە حەج، چونکە بەپێی بڕیاری وەزیری ئەوقاف هەر هاونیشتمانییەک ساڵی ڕابردوو نامه‌ی بۆ گه‌ڕابێته‌وه، یان له‌ سیستەم به‌ جێگره‌وه‌ ناوی هاتبێت، بۆ حەجی ساڵی داهاتوو به‌ ده‌رچوو هه‌ژمار دەکرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی دەستەی حەج و عەمرە، له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌ست دەکرێت به‌ مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە فەرمانەکەی ئەمڕۆی وەزیری ئاوقاف دەیانگرێتەوە، هاوکات لەوکاتەوەی کە ناونووسین بۆ حەج بۆ ساڵی (2027) لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەستیپێکرد، ڕاستەوخۆ دوای دوو ڕۆژ نزیکەی هەشت هەزار هاونیشتمانی ناویان بۆ چوونە سعودیە و ڕێوڕەسمەکانی حەج تۆمار کرد.

ناونووسین بە شێوازی ئەلیکتڕۆنی لە کاتێکدایە کە پار ناونووسین بۆ حەج، لە (11)ی ئەیلوول دەستیپێکرد و لە (26)ی هەمان مانگیش کۆتایی هات، لە ناونووسینەکەدا زیاتر لە (90) هەزار کەس داواکاریان لە رێگەی فۆرمی ئەلیکترۆنی پێشکێش کرد، لەو ژمارەیە (5120) بە تیروپشک ناویان دەرچوو، بۆ ئەمساڵ (7)ی ئایار یەکەم گەشتی حاجیان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ رێوڕەسمەکانی حەج دەستیپێکرد و دوایین گەشت (17)ی ئایار بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین