کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا: لەگەڵ گەلی کورد بەیەکەوە ڕووبەڕووی سەختییەکان دەبینەوە
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/07/29) یان برێم، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان، لە سەروبەندی ئەرکەکەی دا و لە پەیامێکی ماڵئاواییدا ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی گرنگ و هەشت ڕەهەندییان بۆ بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری شارستانی و ناوەندی هاوئاهەنگیی هاوبەشی قەیرانەکان، (JCC)، کۆتایی پێهێناوە. ئاماژەی بەوەدا، کە ئەم پڕۆژەیە بە بودجەی یەکێتیی ئەوروپا و هاوکاریی ڕێکخراوی، (EXPERTISE FRANCE)، ماوەی دوو ساڵی خایاندووە و ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتە سروشتی و نەخوازراوەکان بووە لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات گوتیشی، ئەم پڕۆژەیە گرنگییەکی تایبەتی داوە بە دوو بواری سەرەکی، لەوانە؛ کوژاندنەوەی ئاگر لە ناوچە شارستانییەکان، دابینکردنی ئامرازی مەشق و ڕاهێنانی پێشکەوتوو بۆ ئاگرکوژێنەوەکان، کە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق بەکاردەهێندرێت و ڕێگەیان پێدەدات لە ژینگەی داخراودا مەشقی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاگر بکەن.
كونسوڵی فەڕەنسا زیاتر ڕوونیدەكاتەوە و دەڵێت، هەروەها ڕزگارکردن لەنێو ئاودا، ڕاهێنانی تیمەکانی ڕزگارکردن لە فەرەنسا و کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی لافاوی وەرزی بەهار و ڕێگری لە خنکانی هاونیشتیمانییان. ئەم کۆنسوڵە جەختیشی لەوە کردەوە و ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەیەکەوە دژی داعش جەنگاین و لەڕووی سیاسییەوە تێکۆشاین تاوەکو گرژییەکانی ناوچەکە ئارام بکەینەوە؛ ئەم پڕۆژەیەش شێوازێکی دیکەی کارکردنە لەسەر ئاسایش و هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی پێویستییان بە یارمەتییە.
جێگەی ئاماژەپێدانە ڕۆژی سێشەممە (2026/07/21) بۆ ماڵئاوایی كۆنسوڵی گشتیی فەڕەنسا سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "سوپاس و پێزانينی پێشكهش بە بەرێز یان برێم کرد بۆ خزمهت و ڕۆڵى بەرچاوى لەپێناو بەهێزکردنی پەیوەندييهكان و دۆستايهتيى نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان، هەروەها هیوای سەرکەوتنی لە ژيان و ئەرک و وێستگەی داهاتووی کارکردنیدا بۆ خواست."
لە بەرامبەردا، یان برێم "خۆشحاڵی و شانازیی خۆی بۆ کارکردنی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و سوپاس و پێزانینی بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دووپات كردهوه بۆ ئەو پشتگيرى و ئاسانكارييهى لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشكهشيان كردووه".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment