عهلى زهیدی پهیامێك بۆ سهرۆك بارزانى و گهلى كورد دهنێرێت
نوچە نێت:
ڕۆژی هەینی (2026/7/31) ئەمڕۆ چڵ و سێ ساڵ بەسەر تاوانی رژێمی بەعس بەرامبەر بە گەلی کورد و بارزانییەکان تێدەپەرێت، بەو بۆنەوەیەوە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێک ئاراستەی گەلی کورد و سەرۆک بارزانی دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا ئەو تاوانە ئیدانە دەکات و دەڵێت، "لەم یادە ئازاربەخشەدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گەلی کوردمان و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەتی بەڕێز مەسعود بارزانی دەکەین."
دهقى پهیامهی سەرۆک وەزیرانی عێراق:
لە 43یەمین ساڵیادی تاوانی ڕژێمی بەعس دژ بە بزووتنەوەی نیشتمانیی کورد و جینۆسایدکردنی بارزانییەکان، لە بیرەوەریی گەلی عێراقمان بەگشتی و گەلی کوردمان بەتایبەتی تێدەپەڕێت. ئەم تاوانە، کە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک سەرکوتکاری و هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامە، بڵاوکردنەوەی ترس و دروستکردنی گۆڕی بەکۆمەڵ ئەنجام درا، لە کۆتاییدا شکستی هێنا لە شکاندنی ئیرادەی گەلی عێراق کە هەمیشە ستەم و دیکتاتۆریەتی ڕەت کردووەتەوە.
لەم یادە ئازاربەخشەدا، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی گەلی کوردمان و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەتایبەتی بەڕێز مەسعود بارزانی دەکەین. پێزانینی بەرزمان هەیە بۆ ئەو قوربانیدانە مەزنەی کە لەگەڵ قوربانیدانی تەواوی عێراقییەکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، بەشدار بوو لە هەڵهاتنی خۆری ئازادی و دامەزراندنی سیستەمی دیموکراتیی فیدراڵیمان؛ ئەو سیستمەی هەمووان لە سایەیدا مافە دەستوورییەکان و شکۆ و ڕێزیان بەدەست هێنا. جەخت دەکەینەوە لەسەر بەردەوامبوون لە کاری نیشتمانیی دڵسۆزانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاستەنگەکان، لەپێناو عێراقێکی بەهێز و ئازاد و خاوەن سەروەریی تەواو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment