سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: جینۆسایدکردنی بارزانییان و گشت شاڵاوەکانی ئەنفال برینی قووڵى نيشتمانن
نوچە نێت:
ڕۆژی هەینی (2026/7/31) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی تێپەربوونی (43) ساڵ بەسەر تاوانی جینۆساید و ئەنفالکردنی بارزانییەکان بڵاوکردەوە ڕایگەیاندووە، " دوای ئەم تاوانە دڕندانەیە، ئەرکێکی قورس کەوتە سەر شانی دایکان و هاوسەرانی سەربەرزی بارزانی."
هەر لەو پەیامەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە."
دەقی پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئەمڕۆ چل و سێ ساڵ بەسەر تاوانی جینۆساید و ئەنفالکردنی هەشت هەزار مێردمنداڵ و گەنج و پیاوی سڤیلی بارزانیدا تێدەپەڕێت. لەم یادە بەئازارەدا، سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکی شەهیداندا دادەنوێنین و بە شکۆوە یادیان دەکەینەوە.
دوای ئەم تاوانە دڕندانەیە، ئەرکێکی قورس کەوتە سەر شانی دایکان و هاوسەرانی سەربەرزی بارزانی. ئەوان بە خۆڕاگری، ورەی بەرز و بەخێوکردنی ڕۆڵەکانیان لەناو ڕەنج و ئهوپهڕى سهختيدا، نەک هەر ڕێگەیان نەدا ئامانجی دوژمنان بۆ قڕکردنی ئەم گەلە بێتە دی، بەڵکوو نەوەیەکی نيشتمانپهروهريان بۆ داهاتووى کوردستان پێگەیاند. دەستی یەک بە یەکی ئەو دایکە ماندوو و میهرهبانانه ماچ دەکەم.
جینۆسایدکردنی بارزانییان و گشت شاڵاوەکانی ئەنفال، برینی قووڵى نيشتمانن، بەڵام ئیرادەی گهلى كوردستانيان بۆ مانەوە و بەرگری لە مافە ڕەواکانی بەهێزتر کرد. لێرەوە جارێکی دیکە جەخت لەسەر ئەرکی ئەخلاقی و یاساییی حکوومەتی عێراق دەکەینەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەنفالكراوان و تهواوى قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو.
دووپاتى دهكهينهوه كه دەبێ تاڵییەکانی ڕابردوو و ئازاری کارەساتەکان، بۆ داهاتوو ببنە پهند و وانه و هەوێنی چەسپاندنی کولتووری یەکترقبووڵکردن و تەبایی، تا ڕێزلهيهكگرتن و لێكگەیشتن و ئاشتییەکی بەردەوام، كۆكهرهوهى ههموو پێكهاتهكانى عێراق بێت و ههمووان بە شکۆ و سەربەرزی پێكهوه بژین.
لەم یادەدا، سڵاو و پێزانینی قووڵمان ئاراستەی خەڵکی دڵسۆز و وهفادارى هەولێر و دەوروبەری و سنووری پارێزگاکه و هەموو ئەو جوامێرانە دەکەین کە ئەو ڕۆژگاره سەخته هاوکار و پەناگە بوون بۆ خێزانە لێقەوماوەکانی بارزانييان.
سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بارزانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/7/31
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment