سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەسەر بانگهێشتی سەرۆكایەتیی سووریا سەردانی دیمەشق  دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی سەردانی دیمەشق دەکات، لەو سەردانەیدا تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هاریکاری هاوبەشی هەردوو وڵات دەکەن."

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/8/3) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیی ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا، سەردانی دیمەشق دەکات.
سەبارەت بە ئامانجی سەردانی سەرۆکی هەرێم بۆ دیمەشق، سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، لە سەردانەکەیدا، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ  سەرۆکی سووریا کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاسۆکانی هاريکاریی هاوبەش و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن."

هاوکات لەو سەردانەیدا جگە لە سەرۆکی سووریا چاوەروان دەکرێت سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە