سەرۆك نێچیرڤان بارزانی: پشتیوانی لە سووریایەك دەكەین كەمافی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان تیایدا پارێزراوبێت کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری سووریا کۆبووەوە و ڕایگەیاند، پشتیوانیی خۆمان بۆ سووریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو دووبارە کردەوە کە تیایدا مافی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان پارێزراو بێت.

ڕۆژی دووشەممە (2026/08/03) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ دیمەشق و کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، لە پلاتفۆڕمی (ئێکس) پەیامێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆشحاڵبوون کە ئەمڕۆ بە بانگهێشتی ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا، سەردانی دیمەشقم کرد.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، "دوای ساڵانێکی زۆر لە نەهامەتی و ناخۆشی، ئێستا سووریا دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە بۆ بووژانەوە، ئاوەدانکردنەوە و گەشەسەندن. متمانەی تەواوم بە ڕوانگەی ئەحمەد شەرع دەربڕی و جەختم لەوە کردەوە کە بە سەرکردایەتیی جەنابیان، سووریا دەتوانێت بەرەو سەقامگیریی زیاتر، خۆشگوزەرانی و داهاتوویەکی گەشتر بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی گەلەکەی هەنگاو بنێت".

هەر لەو بارەیەشەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "پشتیوانیی خۆمان بۆ سووریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو دووبارە کردەوە کە تیایدا مافی تەواوی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان پارێزراو بێت. هاوکات جەختمان لە گرنگیی ڕۆڵی ئەرێنیی سووریا لە پێشخستن ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکەدا، کردەوە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە