سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسى کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆبووەوە، سەرۆکی هەرێم لەو کۆبوونەوەیەدا پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوکاریی به‌رده‌وامی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌.

ڕۆژی سێشەممە (2026/8/4) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤیتکە، کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، " پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوکاریی به‌رده‌وامی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی کوردستان دووپات کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها سوپاسی پێشکەش بە بەڕێز ئالبرێشت فۆن ڤیتکە کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی هه‌ردوولا لە ماوەی ئەرکەکەیدا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست."

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە