سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بەشداریی كۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت دەكات
نوچە نێت:
ڕۆژی چوارشەممە (2026/08/05) دلشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکە ڕایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، سەردانی بەغدا دەکات.
هەروەها دلشاد شەهاب ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراقی فیدراڵ، "سەرۆکی هەرێمی کوردستان و لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی فیدراڵی تیایدا بەشدار دەبن، چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراق، دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە بە گشتی و چۆنیەتیی هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و دەربازبوون لەم قۆناغە هەستیارە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییان، تاوتوێ دەکرێن".
هاوكات دەشڵێت، بەشێكی دیکەی سەردانەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، تایبەت دەبێت بە کۆبوونەوەی دووقۆڵی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان لەوانە تاوتوێ كردنی، "پرسی پەیوەندییەکانی (هەولێر – بەغدا) و کارکردنی هاوبەش بە ئاڕاستەی هەماهەنگی و هاریکاریی زیاتری نێوانیان".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment