سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆڵی باڵیۆزی سویسرا بەرز دەنرخێنێت کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی سویسرا کۆبووەوە، بەبۆنەی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی سەرۆکی هەرێم سوپای باڵیۆزی سویسرای کرد کە، "ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ سویسرادا گێڕاوە و هەوڵەکانی لەو پێناوەدا، بەرز نرخاند."

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ((2026/8/5  سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک باڵیۆزی سویسرا لە عێراق، پێشوازیی لە بەڕێز دانیال هون، کرد.

بەگوێرە ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی هون ـی کرد، کە، "لە ماوەی ئەرکەکەیدا لە عێراق، ڕۆڵی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ سویسرادا گێڕاوە و هەوڵەکانی لەو پێناوەدا، بەرز نرخاند."

لای خۆیەوە دانیال هون، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە کارکردنی لە عێراق، بە پێزانینەوە لە هاریکاری و پشتیوانییەکانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەرکەکانی دوا و جەختی لە، "گرنگیی بەردەوامیی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، کردەوە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین