سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی پەرلەمان و حکومەتی ئەڵمانیا دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (2026/08/09) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەردار یوکسەل، ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا، لە هەولێر کرد. بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، وێڕای بەخێرهاتنی، "سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد لە کاتە سەختەکاندا، بە تایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا". هەروەها سوپاسێکی تایبەتی یوکسەلی کرد بۆ ئەو ڕۆڵەی کە لە هەموو بوارەکاندا بۆ پشتیوانیی هەرێمی کوردستان گێڕاویەتی و ئەم ڕۆڵەی بەرز و گرنگ نرخاند.
لای خۆیەوە یوکسەل خۆشحاڵیی خۆی بۆ دیداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لێی کراوە دەربڕی، هاوکات ڕۆڵی کاریگەری سەرۆک نێچیڤان بارزانی لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پاراستنی پێگەی هەرێمی کوردستان؛ ئاشتی و ئاشتەوایی و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بەرز نرخاند.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، تێیدا، "تاوتوێیکردنی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستا، لایەنێکی دیکەی دیدارەکە بوو".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment