سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی عێراق لە ئیسپانیا دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئیسپانیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیدا بۆ خواست. هەروەها جەختیشی لە برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسپانیا، کردەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/08/09) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە دکتۆر عەلی شەمران، باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئیسپانیا کرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی، لە عەلی شەمران کرد بە بۆنەی دەست بەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئیسپانیا و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیدا بۆ خواست. هاوکات جەختیشی لە، "برەودانی زیاتری پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسپانیا، بەشێوەیەک کە لە بەرژەوەندیی هەموولایەکدا بێت، کردەوە".

لە بەرامبەردا، باڵیۆزی نوێی عێراق لە ئیسپانیا، "وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بە دیداری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ستایشکردنی ڕۆڵی بەڕێزیان لە ناوچەکەدا، خەختی لە هەوڵەکان بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسپانیا کردەوە".

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێم، تاوتێکردنی دۆخی عێراق، دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و چۆنیەتیی زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا لەگەڵ ئیسپانیا، لایەنێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین