سەرۆک نێچیرڤان بارزانی: بوونی گرووپەكانی مقاوەمە لە ناوچەکە هیچ سودێكی نییە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ چوارشەممە (12/8/2026) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، با گرووپە چەكدارەكان پێمان بڵێن ئەو ئامانجانەی ئەمەریكا كامایە لە هەولێر بۆردوومانیان كردووە، بڕوام پێكەن هیچ كاریگەرییەكیان بۆ سەر ئەمریكییەكان دروستنەكردووە، هێندەی ئەوەی كێشەی ئابوورییان بۆ هەرێمی كوردستان خولقاندووە و ژێرخانی ئابووری هەرێمیان كردووەتە ئامانج، كە دامەزراوەی ئابووری عێراقن. بۆیە سەرۆکی هەرێم جەختی کردەوە کە گرووپەكان هیچ شتێكیان نەكردووە جگە لە بەرزكردنەوەی دروشمی گەورە و ڕەنگاو ڕەنگ، كە دێیتە سەر هەق و حساب ئایا هیچیان كردووە بۆ ڕاگرتنی ئەمریكییەكان، بەدڵنیاییەوە نەخێر.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕادەستکردنی چەک لە عێراق، ئاماژەی بەوە دا، کە دەبێت چەک تەنیا لەژێر دەستی دەوڵەت و لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکاندا بێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراقە، هەروەها ڕاشیگەیاند، کە لەسەر داوای بەڕێز سەرۆک وەزیران، لە تاران لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی قسەمان لەسەر ئەو بابەتە کرد. زۆر ڕاشکاوانە دەڵێم، ئەوەی لە بەرپرسانی ئێرانییەوە گوێم لێبوو، گوتیان، ئەم پەیامە بگەیێننە بەڕێز سەرۆک وەزیران کە ئێمە ئامادەین بۆ هاوکاریی بەڕێزیان لەم بابەتەدا، هەروەها لە بەرپرسە ئێرانییەکانی پرسیوە ئایا ئەمە هەڵوێستی فەرمییانە و ئەوانیش گوتوویانە، بەڵێ و جەختیشیان کردووەتەوە کە ئەگەر ئامانج هاوکاریکردنی وڵاتێکی دراوسێ بێت، ئێمە ئامادەین بۆی.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، کە بوونی گرووپەكانی مقاوەمە لە ناوچەکە هیچ سودێكی نییە، مقاوەمەی كێ دەكەن و بۆچی؟ ئەمەریكا خۆی بڕیاریداوە بكشێتەوە، كاتەكەی تەواوبووە و دەڕوات، ئەمەریكا بۆ هاوكاریكردنی عێراق هات لە شەڕی داعش و كارەكەی تەواو بوو. بۆیە چیتر پاساوێك نامێنێت بۆ ئەوەی چەكەكانیان لە دەستیان بمێنێتەوە و بە كەیفی خۆیان كێشە بۆ ئەم وڵاتە دروست بكەن.
ئەم لێدوانانەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، دەقی چاوپێکەتنێکە لەگەڵ کەناڵی (ئەلشەرقییە نیوز) کە بڕیارە ئەمشەو پەخش بکرێت و دەقی دیمانەکەش بڵاوبکرێتەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment