سەرۆک نێچێرڤان بارزانی: حوسێن عارف پێگەیەکی دیاری لە وێژەی کوردیدا هەبووە کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا حوسێن عارف، چیرۆکنووس، ڕۆماننوس و نووسەری دیاری کورد بڵاوکردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (2026/08/13) سەرۆک نێچیرڤان بارانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا دەڵێت، "مامۆستا حوسێن عارف پێگەیەکی دیاری لە چیرۆک و وێژەی کوردیدا هەبووە و یادی ئەو بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمینێتەوە".

دەقی پەیامە سەرەخۆشییەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:-

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن عارف، چیرۆکنووس، ڕۆماننووس و نووسه‌رى دیارى كورد و ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى کوردستان، پرسە و هاوخەمیم پێشكه‌ش به‌ بنەماڵەی بەڕێزیان، نووسەران و تەواوی ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم.

خوالێخۆشبوو مامۆستا حوسێن عارف، وەک نووسەرێكى پێشەنگ و خاوه‌ن خامه‌يه‌كى به‌پێز، پێگه‌يه‌كى دیارى له‌ چیرۆک و وێژه‌ى کورديدا هەبوو، يادى ئه‌و به‌ خزمەت و بەرهەمە دانسقەکانی بۆ هەمیشە لە مێژووی ڕۆشنبیریی كورديدا به‌ زيندوويى دەمێنێتەوە.

لە خوای مه‌زن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وايى به‌ بنەماڵەی بەڕێزيان ببه‌خشێت.

نێچیرڤان بارزانى

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/8/13

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین