سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی مستەفا نێروەیی دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مستەفا نێروەیی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی نەهیلا ڕەئووف، هاوسەری پێشمەرگەی کۆچکردوو مستەفا نێروەیی.

ڕۆژی هەینی (2026/08/14) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو خاتوو نەهیلا ڕەئووف، هاوسەری پێشمەرگە و خوالێخۆشبوو مستەفا نێروەیی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ساڵح مستەفا نێروەیی کوڕیان، پرسە و سەرەخۆشیی لە خانەوادە و کەسوکار و دۆستانیان کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست کە، "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر میهرەبانی و بەزەیی خۆی و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت".

هاوکات لای خۆیەوە، ساڵح مستەفا نێروەیی، "سوپاسی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنی و هاوخەمیی بەڕێزیان بۆ کۆچی دوایی دایکی خوالێخۆشبوویان، دەربڕی".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین