یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پارتی دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و داوای تێپەڕاندنی ئەو دۆخەی کوردستان لە پارتی دەکات.

ڕۆژی شەممە (2026/08/15) مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە بۆنەی (80)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان (16ـی ئاب)، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی، ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد.

هاوکات لە پەیامەکەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییدا هاتووە، "بەبۆنەی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین. لەم بۆنەیەدا ئومێدەوارین خەباتی هەموو لایەک ئامانجە نەتەوەیی و دیموکراسییەکان بکاتە بنەما بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخەی ڕووی لە کوردستان و ناوچەکەمان کردووە".

هەروەها یەکێتی لە پەیامەکەی بۆ پارتی جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە پێویستە ئەم پێکەوەکارکردن و هەوڵانە لەپێناو پایەدارکردن و ڕاستکردەوەی بەرپرسیارانەی ڕێڕەوی ئەزموونەکانماندا بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین