سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەحموود سەیف قازی دەکات کوردستانی

نوچە نێت:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەحموود سەیف قازی دەکات و دەڵێت، بنەماڵەی سەیف قازی بە مێژووی پڕ لە سەروەری و قوربانیدانیان هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی گەلی کوردستانن.

ڕۆژی شەممە (2026/08/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و کوڕی شەهید جەنەڕاڵ محەممەد حوسێن خانی سەیف قازی، وەزیری جەنگ لە حکومەتی کۆماری کوردستان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "پرسە و هاوخەمیی قووڵم ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و تەواوی کەسوکاریان دەکەم".

هاوکات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بە پێگە و مێژووی ئەو بنەماڵەیە دەکات و ڕایگەیاند، "بنەماڵەی تێکۆشەری سەیف قازی بە مێژووی پڕ لە سەروەری و قوربانیدان و تێکۆشانیان لەپێناو ئازادیی کوردی کوردستاندا، هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی زۆری گەلی کوردستانن".

 
دەقی پرسەنامەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مەحموود سەیف قازی، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و کوڕی شەهید ژەنەراڵ محەممەد حوسێن خانی سەیف قازی، وەزیری جەنگ لە حکوومەتی کۆماری کوردستان، پرسە و هاوخەمیی قووڵم ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و تەواوی کەسوکاریان دەکەم.

بنەماڵەی تێکۆشەری سەیف قازی بە مێژووی پڕ لە سەروەری و قوربانیدان و تێکۆشانيان لەپێناو ئازاديی کورد و کوردستان، هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینی زۆری گەلی کوردستانن.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوايی بە ھەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین