جێگری یەکەمی سەرۆکی پارتی: پارتی وەک پێویستییەکی مێژوویی لەدایک بوو
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (2026/08/16) نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک بارزانی، خانەوادەی شەهیدان، سەرکردایەتیی، کادیران و جەماوەری پارتەکەی کرد و ڕایگەیاند، "لە هەشتا ساڵەی یادی دامەزراندنی پارتیمان، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە شکۆدارییەوە بارزانیی نەمر و تەواوی ئەو قارەمان و شۆڕشگێر و پێشمەرگە نەبەردانە بەبیر دەهێنینەوە کە بە بڕوا و فیداکارییەوە لەپێناو ئازادیی کوردستاندا گیانیان بەخشی".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەش کرد، پارتی بەر لە هەشتا ساڵ وەک پێویستییەکی مێژوویی لە هەناوی خەون و خواستەکانی گەلی کوردستانەوە لەدایک بوو تاوەکو ڕابەرایەتیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان بکات. هاوکات گوتیشی، "ئەمڕۆش دوای هەشتا دەیەی پڕ لە قوربانیدان و دەستکەوتی مەزن، بەهەمان گڕوتین و بەرپرسیارەتیی مێژووییەوە، لە خەباتی بەردەوامیدایە بۆ پاراستنی دەستکەوتە دەستوورییەکان و بەدیهێنانی داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلی کوردستان".
لە بەشێكی دیکەی پەیاماکەیدا، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر بەرپرسیاریەتیی نیشتیمانیی پارتەکەی دەکاتەوە وەک پێشەنگ و داینەمۆی پتەوکردن و تەبایی و پێکەوەژیان، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە بۆ پاراستنی ئەو کاروانە دەبێت بەردەوام خۆیان لەگەڵ گیانی سەردەم و پێشکەوتنەکاندا نوێ بکەنەوە و دەشڵێت، "دەبێت برەو بە دامەزراوەییبوون و پێشخستنی حوکمڕانی بدەین، تاوەکو پارتی وەک هەمیشە متمانە و گەرەنتیی سەرەکیی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بێت".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment