لە ڕۆژانی داهاتوو بڕێکی زۆری بەنزینی محەسەن و سوپەر دەخرێتە بازاڕەوە
نوچە نێت:
ئەمڕۆ یەکشەممە (16/8/2026) کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەوەکالەت ڕایگەیاند، لە رۆژی شەممەوە، (15)ی ئاب، دابەشکردنی بەنزینی نۆڕماڵی پاڵشپتیکراو لەلایەن حکوومەتەوە بە نرخی (750) دینار دەستی پێکردووە و ڕۆژانەش بڕی سێ ملیۆن و (500) هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵی (750) دیناری بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت، ئەم هەنگاوە بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە و بەردەوامیش دەبێت، لە ڕۆژانی داهاتووش بڕێکی زۆر و پێویست بەنزین بە کوالێتی محەسەن و سوپەر دەخرێتە بازاڕەوە و ئەمەش هاوکار دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر بەنزینی نۆڕماڵ و نرخی ئەو دوو جۆرە بەنزینەش دادەبەزێت.
وەزیری سامانە سروشتییەکان سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لەو بەنزینەی لە حکوومەتی فیدراڵییەوە دێت، ئاشکرای کرد، کە لە ئێستادا بەغدا تەنیا یەک ملیۆن و (750) هەزار لیتر بەنزین دابین دەکات، لە کاتێکدا نزیکەی دوو ملیۆن و (800) هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان هەن، بەو پێیە بێت ئەو بڕەی بەغدا دەینێرێت بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک یەک لیتر بەنزینیش بەرناکەوێت. بۆیە گفتوگۆکانمان لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک بکرێت تا پشکی هەرێم لەسەر بنەمای ژمارەی ئۆتۆمبێل، ژمارەی دانیشتووان یان پارێزگاکان دیاری بکرێت و بڕەکەی زیاد بکرێت. هەروەها لە پێناو ڕێگریکردن لە گەندەڵی و دڵنیابوون لە گەیشتنی بەنزینە پاڵپشتیکراوەکە بۆ دەستی هاووڵاتییان، کەمال محەممەد ئاشکرای کرد، چاودێرییەکی تووند خراوەتە سەر کارەکە لەلایەن حکوومەتەوە، کەرتی تایبەت تەنیا لە گواستنەوەکەدا بەشدارە.
کەمال محەممەد ساڵح گووتیشی، گواستنەوەی ئەو بەنزینە بە چاودێرییەکی چڕ دەکرێت و سەرجەم تانکەرەکان سیستەمی "جی پی ئێس"یان بۆ دانراوە و لە پاڵاوگەکانەوە تا دەگەنە بەنزینخانەکان چاودێری دەکرێن. هەروەها کامێرای چاودێری لە بەنزینخانەکان جێگیر کراون و بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی ئاسایش و قایمقامییەت ڕێگری لە هەر جۆرە لادانێک دەکرێت، تاوەکو سووتەمەنییەکە بە کوالێتییەکی باش و بێ کێشە بگاتە دەستی هاووڵاتییان.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment