مەسرور بارزانی: ئەم هێرش و دەستدرێژیانە بەهیچ شێوەیەك مایەی قبوڵكردن نین
نوچە نێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/8/17) لە ڕاگەیێندراوێکدا دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو لە جۆری (حەدید-110) لە دیوی ئێرانەوە ئاراستەی بارەگای نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوەن و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمامی پارێزگای هەولێر کران، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە."
هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا دژە تیرۆری کوردستان ئاماژە بەوە کردووە، "ئەم هێرش و دەستدرێژییانە بە تووندترین شێوە سەرکۆنە دەکەین و بەهیچ شێوەیەک مایەی قبووڵکردن نین، تەواوی بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە."
سەبارەت بەو هێرشە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشە درۆنییەکانی ئێران. بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە بێباکانە و قبووڵنەکراوانە دەکەم."
هەروەها سەرۆکی حکومەت هۆشداریش دەدات و دەڵێت، "ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. ئەم هێرشانە ساردمان ناکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment