مەکتەبی سیاسیی پارتی: هەرگیز هەرێم بەشێک نەبووە و نییە لەم شەڕ و ئاڵۆزییەکان
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە 2028/8/17، مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا لە بارەی هێرشە درۆنییەكەی بەرەبەیانییی ئەمڕۆ بۆ سەر هەردوو نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و بارەگای بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن دەڵێت، لەکاتێکدا هەموولایەک چاوەڕوانى ئەوەبوون دەست بۆ ئەمنیەت و سەقامگیريی عێراق و هەرێمى کوردستان نەبرێت و پارێزراو بێت، بەتایبەتى کە تەواوى هەوڵەکانى هەرێمى کوردستان دوورخستنەوەى هەرێم و عێراقە لە تێوەگلان لە کێشە و گرژییەکانى ناوچەکە، هەرگیز هەرێم بەشێک نەبووە و نییە لە شەڕ و ئاڵۆزییەکان.
مەكتەبی سیاسی پارتیی دەڵێت، بەداخەوە شەوى ڕابردوو لە رێگاى دوو دڕۆنەوە نووسینگەى بەرێز (مەسرور بارزانى) سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و شوێنى بەڕێوەبەرى ئاژانسى پاراستن بە ئامانج گیران.
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەدا مەكتەبی سیاسیی جەخت لەوە دەكاتەوە كە، ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان زۆر بەتوندى ئەم کردەوە تێکدەرانەیە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و، ئەو ڕەفتارانە لە بەرژەوەندى هیچ لایەک نابینین و مەترسیدارن لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەی مەكتەبی سیاسیی، ئاماژە بەوە كراوە، لێرەدا بەڕوونى جەخت دەکەینەوە کە ئەرکى سەرشانى حکومەتى فیدراڵى عێراقە لەسەر ئەم پرسە بە جدى بێتە دەنگ و ڕێگا لەم هێرش و پێشێلکاریانە بگرێت، هەروەها لە زوترین کاتدا بە ڕێگاى گونجاو بەرەنگارى ئەو جۆرە دەستدرێژیانە ببێتەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment