هەزاران زیندانی کورد لە زیندانەکانی تورکیا ئازاد دەکرێن تورکیە

نوچەنێت

واژۆکرانی پرۆژە یاسای چارەسەری پرسی کورد دەچێتە بواری جێبەجێکرد و بە هەزارەها زیندانی ئازاد دەکرێت، لەوبارەیەوە جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاشکرای دەکات، هەریەک لە دەمیرتاش و یوکسەکداغ و هەزاران زیندانی بەم نزیکانە ئازاد دەکرێت."

ڕۆژی سێشەممە (2026/8/18) ماڵپەڕی (سۆڵ هەبار) بڵاوی کردەوە، پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا دەچێتە قۆناغێکی مێژووی و بەتایبەت چارەسەری پرسی کورد لەو وڵاتە، چاوەروان دەکرێت بەم یاسایە نوێیە دەرفەت بۆ زیندانیانی کورد برەخسێت. تەیب تەمێل جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند کە، لەگەڵ جێبەجێکردنی پرۆژە یاسای نوێی پەیوەست بە پرسی کورد سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ هاوسەرۆکانی هەدەپە و بە هەزارەها زیندانی لە زیندانەکانی تورکیا بەم نزیکانە ئازاد دەکرێن."

هەروەها ئەو بەر پرسەی دەم پارتی ئاماژەی بەوەش کرد کە تورکیا جگە لە (700-800) کەس نەبێت، باقی زیندانییەکانی دیکە ئازاد دەکات. لە نێو ئەو ناوانەی ئازاد دەکرێت هاوسەرۆکانی هەدەپەی تێدایە و پێموایە ژمارەی زیندانیەکان (4) هەزار کەسە. ئەوانەی ناویان لەو لیستە نییە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە داهاتوودا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت بە گوێرەی تاوانەکانیان سزایان لەسەر جێبەجێ دەکرێت.

جێگری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە، "لە چوارچێوەی بەردەوامیدان بە پرۆسەکە پێویستە حکومەتی تورکیا بەرێگەی "گۆرانکاری لە پرژە یاسای چوارچێوە"، هیچ کەسێک لە زیندان نەهێلێتەوە، بەدڵنیاییەوە ئەوەی ئێمە دەیبینین و چاوەروانین ئازادکردنی هەموو زیندانیانە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین