سەرۆك كۆماری پێشووی توركیا: پرۆژە یاسای چارەسەری دەرگایەکە بۆ چارەسەری پرسی کورد تورکیە

نوچەنێت

سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا سەبارەی بە واژۆکردنی پرۆژەیاسای "بەهێزکردنی پشتیوانیی و نیشتیمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی" لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا سوپاسی سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی مەهەپە دەکات و دەڵێت، "ئەم پرۆژە یاسایە دەرگایەکە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە وڵاتەکەمان."

ڕۆژی سێشەممە (2026/8/18) ماڵپەڕی (ئیندپێندت) بڵاوی کردەوە، یاسای پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا لەلایەن ژمارەیەکی زۆر لە پەرلەمانتاران و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا واژۆ کرا، عەبدوڵڵا گول سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا لە پەیامێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتیی بەوبۆنەیەوە پشتیوانی خۆی دەربری و دەڵێت، "پرسی کورد یەکێکە لە پرسە مێژوویی و گرنگەکانی کۆمارەکەمان، بەو یاسایەی کە ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆک کۆمارەکەمان لە ڕۆژنامەی فەرمی دەوڵەت بڵاوکراوەتەوە دەبێتە دەرگایەک بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد."

سەرۆک کۆماری پیشووی تورکیا لایخۆیەوە لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە سەرکردە سیاسیەکانی تورکیا دەکات و دەشڵێت، سوپای ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە و لایەنە سیاسیەکان دەکەم بۆ ئەم هەنگاوە بوێرەیان ناوە بۆ رەخساندنی ڕێککەتنەکان و بەردەوامیدان بە پرۆسەکە.

هەروەها گوڵ هیواش دەخوازێت ئەم پرۆژە یاسای چارەسەری سوودی هەبێت بۆ هەموو گەلی تورکیا و گووتیشی، من هەمیشە هیوام هەبووە کە شتی باش لە وڵاتەکەمان ڕوودەدات.

جێگەی ئاماژە پێدانە، حکومەتی تورکیا و پەکەکە نزیکەی نیو سەدە خەریکی ململانێ و شەڕبوون، چەندین جار دەستیان بۆ ئاشتیی بردووە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. لە ئێستادا خەریکە کۆتایی بە شەڕی چەند ساڵەیان دەهێنن و هەردوولا لەگەڵ ئەوەی لەسەر چەند پرسێک ناکۆکن بەڵام ئامادەییان دەربڕیوە و دەیانەوێت لە بڕی خەباتی چەکداری دەست بەخەباتی سیاسی بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین