سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەكان: هێرشەكەی سەر نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ناڕەوا و قبوڵنەکراوە
نوچە نێت: تایبەت
ئا: ئەحمەد زرار
درەنگانی شەوی (17/8/2026) دوو درۆن بەناوی (حەدید 110) لە دیوی ئێرانەوە بە (30 کیلۆگرام) تەقەمەنییەوە، بە دیاریکراوی کاتژمێر (28:12) خولەکی شەو، بە خێرایی (517 km) دەگەنە ئاسمانی پیرمام و یەکێکیان بە ئاڕاستەی نووسینگەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئەوی تریشیان بەرەو بینای مانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن ڕوویشتن و تەقیونەتەوە.
فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (حەدید 110) کە بە "دالاهۆ"ش ناسراوە، بۆ یەکەمجار لە شوباتی (2025) بە فەرمی لە پێشانگایەکی وەزارەتی بەرگریی ئێران پەردەی لەسەرلادرا و دواتر لە کۆتایی هەمان ساڵدا، لەکاتی مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی سەهەند (2025) بە ئامادەبونی نوێنەرانی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگهای، تاقیکرایەوە و ئۆپراسیۆنیی سەرکەوتوی ئەنجامدا. حەدید (110) جیاوازییەکی ڕیشەیی لەگەڵ نەوەکانی پێشوی خۆی هەیە و مۆتۆری تۆربۆجێتی تێدا بەکارهاتووە، کە بەهۆیەوە دەتواندرێ خێراییەکەی بگاتە زیاتر لە (510) بۆ (517) کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، کە بەمەش دەبێتە خێراترین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران. ئەم درۆنە جەستەکەی بە شێوەیەکی یەکپارچە و لوس دروستکراوە و بە دژە شەپۆلەکانی ڕادارە و زۆر بە ئاسانی مەودای فڕینەکەی دەگاتە (350) کیلۆمەتر و دەتوانێت تاكوو بەرزایی نۆ کیلۆمەتر لە ئاسماندا بفڕێت.
دوای دڵنیابوونەوە لە چاوگەی درۆنەکان لەلایەن هێزی دژە تیرۆری کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "بە توندترین شێوە، ئەم هێرشە ناڕەوا و قبوڵنەکراوانە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم. ئەمە هەنگاوێکی مەترسیدارە و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. ئەم هێرشانە هەرگیز ناتوانن بمانوەستێنن لە بەردەوامبوونمان لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان."
ئیدانەكردنی هێرشە درۆنییەكان
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای ڕاگەیێندراوی سەرۆکی حکومەت، دەستبەجێ لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین" کە لە شەوی (17/8/2026) کرایە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری دەزگای پارستنی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی هەرێم جەختی لەوە کردەوە، کە "پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان" بکەین بۆیە لە ڕوانگەی ئێمەوە "ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن. داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە."
سەرۆک بارزانیش دوای هێرشەکە لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کە "هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە كە هیچ بیانوویەك هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. بە دڵنیاییەوە بەكارهێنانی درۆن و موشەك چارەسەری كێشەكان ناكات" و دەبێت بە لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەر بکرێت.
هەڵوێستی بەرپرس و لایەنەکان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ڕایدەگەیێنێت کە، بە توندترین شێوە ئیدانە هێرشە درۆنییەکە دەکەن و ئاماژە بەوەش دەکات کە "هەڵوێستی هەرێم لە دەستپێکی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە زۆر روون و راشکاوانە و ئاشتیخوازانە بووە. هەربۆیە ئەم جۆرە هێرشانە نەک تەنها رێزنەگرتنە لە هەڵوێست و رۆڵی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان، بەڵکو پێشێلکردنێکی مەترسیداری سەروەریی عێراقە."
کۆمەڵی دادگەریش لە ڕاگەیەنراوێکدا سەبارەت بە هێرشەکە دەڵێت، "ئێمە وەکو کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، هێرشکردنە سەر دامەزراوەکانی هەڕێمی کوردستان ئیدانە ئەکەین، و پێداگیری لە هەڵوێستی بێلایەنی وهاوسەنگی کورد دەکەینەوە لە شەڕ و ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەدا."
هەر لەم بارەیەوە پارتی دیموکراتی کوردستانیش سەرباری شەرمەزارکردنی هێرشەکە، ڕایگەیاند، کە ئێمە "ئەو ڕەفتارانە لە بەرژەوەندى هیچ لایەک نابینین و مەترسیدارن لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندییەکان و بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن. لێرەدا بەڕوونى جەخت دەکەینەوە کە ئەرکى سەرشانى حکومەتى فیدراڵى عێراقە لەسەر ئەم پرسە بە جدى بێتە دەنگ و ڕێگا لەم هێرش و پێشێلکاریانە بگرێت، هەروەها لە زوترین کاتدا بە ڕێگاى گونجاو بەرەنگارى ئەو جۆرە دەستدرێژیانە ببێتەوە" چونکە گرژییەکان لە چارەسەر دوورمان دەخەنەوە.
بزووتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانیى سیادە لە عێراق، لە ڕاگەیێندراوی تایبەتدا هێرشەکەیان سەرکۆنە کرد و ئاماژەشیان بەوە دا، کە "پاراستنى ئاسایش و سەروەریی عێراق بەرپرسیارێتى دەوڵەت و دامەزراوە دەستوورییەکانە، هەر لایەنێک لە پشت ئەم هێرشانەوە بێت، ئەوا زیان بە شکۆى دەوڵەت دەگەیەنێت و هەڕەشە لەو سەقامگیرییە دەکات کە عێراق لەم قۆناغەدا پێویستى پێیەتى" بۆیە ئەرکی سەر شانی حکومەتی فیدڕاڵە کە بەرگری لەم جۆرە هێرشانە بکات و ئاسایشی عێراق و هەرێمی کوردستان بپارێزێت.
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی هێرشەکانەوە دەڵێت، ئەم بە ئامانجگرتنەی نووسینگەی سەرۆک وەزیران "کارێکی قبووڵنەکراو و نائەخلاقییە، هەروەها هێرشە بۆ سەر ئیرادەی گەلی هەرێم و بەشێکی بنەڕەتیی دامەزراوەکانی دەوڵەتی عێراق.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش لە کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، ئەم هێرشە بە پێشێلکارییەکی زەق و مەترسیدار ناودەبات و دەشڵێت، ئەم هێرشە پێشێلکاری "سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و پێشێلکردنی سەرجەم پێوەر و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤ و مافی ئاسایشی ژیانی هاووڵاتیانە."
وەزارەتی پێشمەرگە: ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە پێشێلکاریی خاکی هەرێمی کوردستانە
بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ (17/8/2026) وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە توندی ئیدانەی هێرشە درۆنییەکانی سەر دەزگا ڕەسمییەکانی هەرێمی کوردستانی کورد و ئاماژەی بەوە دا، "ئەم دەستدرێژییە ناڕەوایە پێشێلکاریەکی ئاشکرای سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان و عێراقە، هەروەها بەئامانجگرتنی پێگە دەستوری و یاساییەکان و پێشێلکردنی سەروەریە." چونکە هەمووکات "هەرێمی کوردستان هەمیشە بەشێک بووە لەچارەسەر و هەوڵیداوە هەموو گرفتەکان لە ڕێگای گفتوگۆوە یەکلایی بکرێنەوە" بۆیە "ئەم دەستدرێژیە بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان و ناوچەکە مەترسیدارە" و پێویستە هەموولایەک ڕێز لە سەروەری عێراق و سەقامگیری و ئارامی هەرێمی کوردستان بگرن.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی هەرێمی کوردستانیش، "ئەم جۆرە دەستدرێژییە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری و سەروەری هەرێمی کوردستان و عێراق تێکدەدات و پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانیشە" بۆیە ئێمە وەک ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەم هێرشانە "بە توندی سەرکۆنەی دەکەین و داواکاریشین حکوومەتی فیدراڵی عێراق بە ئەرکی دەستووری خۆی هەستێت و رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە دەستدرێژییانە و مسۆگەرکردنی رێزگرتن لە سەروەری عێراق و سەروەری هەرێمی کوردستان."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment