سەرۆکی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی پێدانی نیشانی باڵای قەداسەتی پاپا پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات
نوچە نێت:
ڕۆژی هەینی (2026/08/21) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ڕایگەیاند، "به بۆنەی وەرگرتنی نیشانى باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیکانەوه، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعوود بارزانی دەکەم. بەخشینی ئەم نیشانه باڵایە بە جەنابیان، پێزانینە بۆ ڕۆڵى دیاریان لە پاراستنى مافهکانی پێکهاتەكان لە کوردستان و عێراق."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات، "ئەم ڕێزلێنانە مایەی شانازیی هەرێمی کوردستان و پێزانینه بۆ کولتووری پێکەوەژیان، یهكترقبووڵکردن و لێبوردەیی وهك تایبەتمەندیی کۆمەڵگهى کوردستان، ههروهها بۆ ئەو بەها مرۆیییانەى گەلەکەمان كه هەمیشە پابهندیان و پەرۆشی پاراستنیانه."
هەروەها دەشڵێت، "ههر بەو بۆنەیەوە، دووپاتی دەکەینەوە کە هەرێمی کوردستان بۆ ههمیشه به نیشتمانێکی ئارام بۆ تەواوی پێکهاتەکانی و پەرۆش بۆ پاراستنی فرەیی و ماف و ئازادییەکانی هەمووان و بۆ چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی، پێکەوەژیان و ڕێزگرتنی بەرامبەر، دهمێنێتهوه. "
جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی پێنجشەممە (20)ـی ئابی (2026) لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان، سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و نیشانی ئاستەبەرزی پاپای ڤاتیکانی پێ بەخشی و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵیی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیان، مرۆڤدۆستی و بەهێزکردنی ئاشتی لە کوردستان، عێراق و ناوچەکە دەربڕی.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment