پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازی بۆ کارەبا و وزە دەکرێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

لەم هەفتەیەدا بە سپۆنسەری تۆڕێکی میدیایی و بە هاوکاری حکومەتی هەرێم (16)مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی، کارەبا و وزە لە هەولێر دەکرێتەوە و ڕێکخەری پێشانگاکەش دەڵێت، کۆمپانیا چینییەکان زۆرترین بەشداربووی بیانی پێکدەهێنن.

ئەمڕۆ دووشەممە (24/8/2026) باسم مەسری، ڕێکخەری (16)مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی پیشەسازی لە هەولێر ڕایگەیاند، ناچاربووین ئاسانکاری بکەین لە ڕووی نرخ و خزمەتگوزارییەکانەوە تاوەکو وایان لێبکەین زۆرترین کەس بەشداری بکات. هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ ئاسانکارییان کرد بۆ ئەوەی بیانییەکان بە ئاسانی بێن و ئەو پەیامەیان پێ بگات کە پێشانگەکانمان کاران و هیچ کێشەیەک لە هەرێمی کوردستان نییە.

 بە گوێرەی زانیارییەکان ئەو پێشانگایە ساڵانە بەڕێوەدەچێت و ئەمساڵیش بۆ یەکەمین جار (450) کۆمپانیا بەشداری تێدا دەکەن، کە (75)یان کۆمپانیای ناوخۆیین. کۆمپانیا چینییەکان زۆرترین بەشداربووی بیانی پێکدەهێنن و لە دوای ئەوانیش کۆمپانیا تورکییەکان دێن. ئیبراهیم سەعدی، بەڕێوەبەری دیزاین لە یەکێک لە کۆمپانیا بەشداربووەکان ئاشکرای دەکات، کە بۆ جاری چوارەمە کۆمپانیاکەی بەشداری دەکات و ئامادەکاریی تەواویش کراوە بۆ ئەوەی هەموو بەرهەمەکان لە قەبارەی (3) تۆن تاوەکو (32) تۆن نمایش بکەین و هیواخوازیشن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکان گرێبەست واژۆ بکەن.

هاوکات ڕێکخەرانی پێشانگەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەهۆی خراپی دۆخی ناوچەکەوە، کۆمپانیاکان ترسیان هەبووە، بەڵام ئەوان ئاسانکارییان بۆ کردوون. بۆیە بڕیار وایە (16)مین پێشانگەی نێودەوڵەتیی بیناسازی، کارەبا و وزە، رۆژی پێنجشەممە (27-08-2026) کاتژمێر (12:00)ی نیوەڕۆ بە سپۆنسەری میدیایی، تۆڕی میدیایی رووداو بکرێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین