سەرنووسەرى دەزگاى میدیایى دیپلۆماتیک مەگەزین دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرنووسەرى دەزگاى میدیایی دیپلۆماتیک مەگەزین لەلایەن پۆلیسى سلێمانى دەستگیر دەکرێ و بەپێى ڕاگەیاندراوى ئەو دەزگایەش تا ئێستا هۆکارى سکاڵاکەى سەر ئەو ڕۆژنامەنووسە نادیارە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (16)ى ئایارى (2021) هێمن باقر، سەرنووسەرى دەزگاى میدیایى دیپلۆماتیک مەگەزین لەلایەن هێزێکى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکرا، بەپێى ڕاگەیێنراوى دیپلۆماتێک مەگەزین، " بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێش وەخت سەرنوسەری دەزگای میدیایی دیپلۆماتیک مەگەزینیان لەسەر داوایەکی نادیار"، دەستگیراوە.

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەکەشدا هاتووە، "تا ئیستا نازانرێت لایەنی سکاڵاکار لەسەر سەرنوسەری دیپلۆماتیک کێیە و پۆلیسی سلێمانیش بە نیازە ھێمن باقر ڕادەستی پۆلیسی ھەولێر بکەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین