ماوەی یاداشتنی لێكتێگەیشتنی نێوان هەرێمی كوردستان و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا كۆتایی دێت
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (30/8/2026) شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە لە هەرێمی کوردستان چوار ساڵ پێش ئێستا یاداشتی لێکتێگەیشتنمان لەگەڵ هاوپەیمانان واژۆ کرد. ئەو یاداشتە بۆ چوار ساڵ بوو و لە مانگی نۆدا چوار ساڵەکە تەواو دەبێت. هەموو خاڵەکانی نێو یاداشتەکەش وەک خۆیان جێبەجێ کراون. وەک پێنتاگۆنیش بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی ئاگادار کردووەتەوە، کە بڕیارە یاداشتی لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نوێ نەکرێتەوە چونکە خۆی لە (30)ی ئەیلوول کۆتایی دێت.
شۆڕش ئیسماعیل گووتیشی، بە پێی ئەو یاداشتەی واژۆ کراوە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا پابەندی تەواو بە یاداشتەکەوە لە لایەن هەردوولاوە هەبوو. کە یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی یاداشتەکە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بوو کە بە تەواوی جێبەجێ کراوە و ئێستا هیچ هێزێکی پێشمەرگە لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نییە و ئێستا هێزەکانی پێشمەرگە لە دوو دەڤەر و (11) فیرقە و فەرماندەییەک رێکخراونەتەوە و لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدان.
هاوکات لەبارەی دەنگۆی بڕینی هاوکارییەکانی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ئێمە هیچ شتێکمان نییە بۆ گوتن لەسەر ئەم بابەتە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە تەمووزی (2026) باراک ئۆباما سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ کرد و لە چوارچێوەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنەکەشدا ئەمەریکا دەستی بە بەخشینی هاوکاریی دارایی (بۆ مووچە و شایستە داراییەکان)ی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ئەمڕۆ (30/8/2026) بە شێوەیەکی فەرمی ئەم یاداشتە لێکتێگەیشتنە کۆتایی پێهات.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment