یەکەم کۆبوونەوەی ڕێککەوتنی بەرگریی مەککە لە ئەستەنبۆڵ بەڕێوەچوو تورکیە

نوچەنێت

لە ئەستەنبۆڵ بە ئامادەبوونی شاندی تورکیا و سعودیە و پاکستان، یەکەم کۆبوونەوەی ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی مەککە و دارشتنی نەخشەڕێگەی هاوپەیمانییە نوێکەی نێوان هەر سێ وڵات بەڕێوەچوو.

ڕۆژی دووشەممە (2026/8/31) ماڵپەڕی (ئیندپێندیت) بڵاوی کردەوە، بە ئامادەبوونی وەزایرانی دەروەی تورکیا و سعودیە و پاکستان یەکەم کۆبوونەوەی ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەش لە ئەستەمبۆڵ بەڕێوەچوو، بە مەبەستی دارشتنەوەی نەخشەڕێگەی هاوپەیمانییە نوێکە و پەیوەندییە سیاسیەکان و بەرگریی ستراتیژی هەرسێ وڵات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا هەریەک لە هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا و یاشار گولەر وەزیری بەرگریی و ساڵچوک بەیراکتار سەرۆکی ئەرکانی گشتی تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە. هەروەها شاندی پاکستان پێهاتووە لە محەمەد ئیسحاق دار جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان، مارسال عاسیم مونیت فەرماندەی هێزەکانی بەرگریی و خواجە محەمەد ئاسیف وەزیری بەرگریی پاکستان.

هاوکات شاندی سعودیەش پێکهاتووە لە فەیسەڵ بن فەحان کال سعود وەزیری دەرەوە و خالید بن سەلمان بن عەبدوڵعەزیز ئال سعود وەزیری بەرگریی و فەیاز بن حەمەد رووەیلی سەرۆکی ئەرکانی گشتی سعوودیە بەشدای کۆبوونەوەکەیان کردووە.

ڕێککەوتنی مەککە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە لە نێوان هەرسێ وڵات واژۆ کرا، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە ئامانجی دامەزراندنی سکرتاریەتێکی هەمیشەیی بۆ بەڕێوەبردنی کارەکان و دەستپێکردنی دانوستانەکان سەبارەت بە پەرەپێدانی توانای بەرگریی هەرسێ وڵات و هەماهەنگی لە نێوان هێزە چەکدارەکان، هاوکات تەورێکی دیکەی کۆبوونەوەکەیان بریتی دەبێت لە پەرەپێدانی توێژینەوە و بەرهەمهێنانی هاوبەشی سەربازی و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەناوچەکە.

ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشی هەر سێ وڵات، لە (7) ئابی (2026)، لە شاری مەککە بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و محەممەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە و شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان واژۆ کرا. بریارە هەریەک لە وڵاتانی سووریا و میسر و قەتەر و ئوردن ببنە ئەندام لەم هاوپەیمانییە و ئەمەش نیگەرانی زیاتری لەلای ئێران و ئیسرائیل دروست کردووە.      

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین