حەج و عومرەی هەرێم: زیاتر لە سەد هەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار کردووە کوردستانی

نوچە نێت:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ڕایگەیاند، لەم مانگەدا پڕۆسەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دیاریکردنی ناوی ئەو هاووڵاتییانە ئەنجام دەدرێت کە دەیانەوێت فەریزەی حەج جێبەجێ بکەن.

ڕۆژی سێشەممە (2026/09/01) کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، "بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ، زیاتر لە سەد هەزار هاووڵاتی ناوی خۆیان تۆمار کردووە و لەم مانگەدا تیروپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دیاریکردنی ناوەکان بەڕێوە دەچێت".

هەروەها ئەم گوتەبێژە ئاماژە بەوەش دەکات کە، "دیاریکردنی ناوەکان لە ڕێگەی سیستەمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنییەوە ئەنجام دەدرێت تاوەکو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ئامادەبووان دیاری بکرێن".

سەبارەت بەو نامانەی بۆ مۆبایلی هاووڵاتییان نێردراون، گوتەبێژی حەج و عومرە ڕوونی دەکاتەوە کە نامەکان دوو جۆرن، لەوانە:

جۆری یەکەم: بۆ هەزار و (500) هاووڵاتی نێردراوە کە کێشە لە بەڵگەنامەکانیاندا هەبووە، تاوەکو سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن بۆ ڕێکخستنەوەیان.

جۆری دووەمیش: بۆ ئەو هاووڵاتییانەیە کە مامەڵەکانیان بە تەواوی کۆتایی پێهاتووە و ناویان چووەتە ناو پڕۆسەی تیروپشکەکەوە.

جێگەی ئاماژەپێدانە، لە وەزری ڕابردوودا پێنج هەزار و (120) کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعودییەیان کردبوو؛ کە بەسەر دوو هەزار و (368) ئافرەت و دوو هەزار و (752) پیاو دابەش ببوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین