تورکیا مەزڵووم عەبدی لە لیستی سوور دەردەهێنێت تورکیە

نوچەنێت

دواى ئەوەى سەرۆکی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" بەفەرمی هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانیان ڕاگەیاند، تورکیا ناوی مەزڵووم عەبدی لە لیستی سووری داواکروانی وەزارەتی ناوخۆ دەرهێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (2026/9/3) ماڵپەڕی (BOLD) بڵاوی کردەوە، هێزەکانی هەسەدە هەڵوەشایەوە و لەگەڵ سووپای سووریا تێکەڵکرا، هاوکات فەرماندە گەورەکانی ئەو هێزە چەند پۆستێکی باڵایان لە حکومەتی نوێی سووریا پێدرا، دوای راگەیاندی لابردنی سیپان حەمۆ لە لیستی سووری داواکراوی ئەنقەرە، لەمەوبەدوا مەزڵووم عەبدی دوای دەستنیشانکردنی وەک ڕاوێژکاری ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا لەلیستی سووری داواکراوی تورکیا لابردراوە.

هاوکات مەزڵووم عەبدی لە رابردوو بەناوی "فەرهاد عەبدی شاهین" ناوی لە لیستی تیرۆرستی داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا هاتبوو، بەڵام دوای تێکەڵبوونیان لەگەڵ سووپای سووریا ناوی لەم لیستە نەماوە. 

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ڕۆژنامەی سانای فەرمی سووریا ڕایگەیاند، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا بە فەرمانی ژمارە (164)ـی ساڵی (2026)، مەزڵووم عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا دیاری کردووە.

هەروەها بەگوێرەی میدیای تورکیا بۆ پشراستکردنەوەی لابردی عەبدی لە لیستی سوور بەدواداچوونی بۆ کردووە و تیایدا هاتووە، بەر لە ڕاگەیاندنی مەزڵووم عەبدی وەک ڕاوێژکار لە مانگی ئابدا ناوی لە لیستەکە هەبووە، بەڵام دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێکەیدا ناوی لە لیستی تیرۆری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لابردراوە بێ ئەوەی بەرپرسانی باڵای ئەو وەزارەتە هیچ روونکردنەوەیەک بەهۆکاری لابردنی ناوی عەبدی بدرێت.   

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین