عێراق لە بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردنی نەوت پشت بە گەرووی هورمز نابەستێت
نوچە نێت:
ڕۆژی یەکشەممە (2026/9/6) ماڵپەری ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، باسم محەمە خوزەیر وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، ئاستی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە بەرزبۆتەوە بۆ (3) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، هەروەها پلانیان هەیە ئەم بڕە بۆ (5) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرزبكەنەوە.
وەزیری نەوتی عێراق، دەربارەی میكانیزم بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت ئاماژە بەوەدەكات، حکومەتی عێراق پلانی ستراتیژیی هەیە بۆ بەرزكردنەوەی قەبارەی هەناردەی نەوت بۆ (5) ملیۆن بەرمیل نەوت، وەك بەستنەوەی هێڵە ستراتیژییەکانی هەناردەکردنی نەوت و تەواوکردنی پرۆژەی هێڵی بانیاس-حەدیسە-پیشخاپوور، وەك جێگرەوەیەك بۆ هەناردەكردنی نەوت بەگەرووی هورمز.
مانگی ڕابردوو، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکرد پرۆسەی کارکردن لە هەردوو هێلە نوێییەکانی گواستنەوەی نەوت خێرا بکرێت، کە هێلی باکوور، کێڵگەکانی باشووری عێراق دەبەستێتەوە بە پیشخاپوور و سنووری تورکیا و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە نەوت هەناردە دەکرێت، هەروەها هێلی ڕۆژئاوا، حەدیسە دەبەستێتەوە بە بەندەری بانیاسی سووریا، ئەمەش جێگرەوەیەکی دیکە بۆ عێراق زیاد دەکات بۆ گەیاندنی نەوتەکەی بە دەریای ناوەڕاست و هەروەها زیندووکردنەوەی ئەو ڕێرەوە مێژووییە لە نێوان عێراق و سووریا.
شایەنی باسە عێراق خاوەنی (145) ملیار بەرمیل یەدەگی نەوتە، بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و داخرانی گەرووی هوورمز، بەرهەمهێنانی نەوت لە عێراق بۆ خوار (1.3) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا دابەزی، ئەمە لە کاتێکدا بەرهەمهێنان پێش جەنگ زیاتر لە (3.3) ملیۆن بەرمیل نەوت بوو لە رۆژێکدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment