سهرۆکی ههرێمی کوردستان و سهرۆکی ڕهوتی حیکمه دۆخی عێراق تاوتوێ دهکهن
نوچە نێت:
ڕۆژی دووشەممە (2026/9/7) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە لە کۆبوونەوەکەدا، "بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامیی کارکردن بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتنەوە کردەوە، هەروەها پشتیوانیی خۆیان بۆ حکوومەتی فیدراڵی لەپێناو سەرخستنی ئەرک و کارنامەکەیدا دووپات کردەوە."
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێندراوەکدا هاتووە، "بارودۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهات و لێکەوتەکانی، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و بیروڕایان لەبارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد."
ئەو سەردانەی سەرۆکی ڕەوتی حیکمە بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە، لە (2026/9/4) عەبدولوحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی کۆچی دوایی کرد، یەکەم ڕۆژی پرسەکەی لە بارزان بەڕێوەچوو، بەوبۆنەیەوە هەریەک لە سەرۆک بارزانی و سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت پێشوازییان لە چەندین بەرپرسی باڵای حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کە پرسەکەدا کردووە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment