دوای نۆ ساڵ سەرۆكی شارەوانی پێشوتری ئامەد  لە زیندان ئازاد کرا تورکیە

نوچە نێت:

سەلچوک مزراکلی، سەرۆکی گەورە شارەوانی پێشوتری ئامەد و سیاسەتمەداری کورد و هاورێی نزیکی سەڵاحەدین دەمیرتاش دوای حەوت ساڵ زیندانیکردن لە شاری ئەدیرنە ئازاد کرا.

ئەمڕۆ سێسەممە (2026/8/9) ئاژانسی (t24) بڵاوی کردەوە، هەفتەی ڕابردوو سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە رایگەیاند کە سەلچوک مزراکلی ئازاد دەکرێت، ڕۆژێک بەر لە ئازادکردنی لە پەیامێکدا دەڵێت، "بەیانی، دووبارە بە هیوا و خۆشەویستیەوە دەگەرێمەوە."

سەرۆکی گەورە شارەوانی پێشوتری ئامەد لە ساڵی (2019) بە تاوانی ئەندام بوو لە رێکخراوی پەکەکە سزای (9) ساڵ و (4) مانگ و (15) ڕۆژ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرابوو، نزیکەی (4) ساڵ و نیوە لە زیندانی ئەدیرنە لەگەڵ دەمیرتاش لە زیندانە. دوای تەواوکردنی ماوەی یاسایی سزاکەی و بە هەژمارکردنی ماوەی پێشوەختە دەستبەسەرکردی ئەمڕۆ ئازاد کرا. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا، هەریەک لە گولستان کلیچ جێگری گرووپی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، سێزای تەمەلی پەرلەمانتاری دەم پارتی، ئایشەگوڵ دۆغان گوتەبێژی دەم پارتی و دۆست و بنەماڵەکەی بۆ پێشوزیکردنی لە مزراکلی چوونە بەردەم زیندان و پێشوازیان لێکرد. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین